لە رۆژئاوای كوردستان هێرشكرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بە مووشەك، هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شاری حەسەكە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا.

راشیگەیاند، هێرشكە شكستیهێناوە و موشەكەكان لە دەرەوەی بنكە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ سەربازێكی ئەمریكی یان هاوبەشەكانیان نەكوژراون یان بریندارنەبوون، هەروەها زیانیش بەر كەلوپەلە سەربازییەكانیان نەكەوتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینەوە لە هێرشە موشەكییەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا