کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی16ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

سبەی شەممە 17ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 40 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران، سلێمانی و دهۆک دەبێت کە 36 پلەی سیلیزیە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا