شاندێکی تەندروستی نەخۆشخانەکانی دوکان و پیرەمەگروون بەسەر دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لەنەخۆشخانەکانی دوکان و پیرەمەگروون ئامادەکاری تەواو کراوە بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە.
دکتۆر هيرش سەلیم ڕەواندوزی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچونی خزمەتگوزاری کەرتی تەندروستی لەنەخۆشخانەکانی دوکان و پیرەمەگروون، هەروەها  گوێگرتن لەکەمووکوڕیەکانیان بەتایبەت لەئامادەکاری تەواو لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە، بەیاوەری وەفدێك لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبەشەکانی چاودێری تەندروستی و تاقیگەی ئاو لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو بەرپرسانی تەندروستی کۆبوونەوەو، بەمەبەستی میكانیزمێكی گونجاو بۆبەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە لەناوچەکە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ڕوو بەڕووبونەوەی پەتای سکچوون وڕشانەوە لەپارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشدا، دواتر لەگەڵ پزیشکان کۆبووەتەوەو داوی لێکردوون كە هەموو پزیشكان لە هەموو بەشە جیاوازەكان لەسەر یەك پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆش بكەن،  و ئەو پرۆتۆكۆڵەی کە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی(who) دایناوە  و وەزارەتی تەندروستی عیراق و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی گشتاندنیان پێکردوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە کان و لەسەر هەمان پرۆتۆكۆڵ چارەسەری نەخۆشەكان دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا