زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر قەرەبوو دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی لافاوەكەی هەولێرەوە 591 خێزان زیانیان بەركەوتووەو بڕی شەش ملیار دیناریش بۆ قەرەبووكردنەوەیان تەرخان كراوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی چۆنییەتی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان بەڕێوە چوو، دوای هەڵسەنگاندن، بڕیاری قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواین هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكان نزیكەی ٦ ملیار دینارە كە ٥٩١ خێزان زیانیان بەركەوتووە و ئەوان بۆ پێداویستی ناوماڵ قەرەبوو دەكرێنەوە، بەجۆرێك بۆ هەر خێزانێك ٣ هەزار دۆلار كە دەكاتە (٤) ملیۆن و 500 هەزار دینار قەرەبوو دەكرێنەوە.

باسی لەوەشكرد، بەهۆی لافاوەكەوە ١٤٩ ئۆتۆمبیل زیانیان بەركەوتووە و دابەشی سێ گروپ كراون بەپێی زیانەكانیان، هەروەها ١٤٦ خانوو لە ڕووخانی دیوار و سیاج و دەرگا و پەنجەرەكان زیانیان بەركەوتووە و خانووەكانیان بۆ چاك دەكرێتەوە.

وتیشی، “تایبەت بە زیانەكانی شاری زێڕین كە ٧٩ خانوو زیانی بەركەوتووە، وەبەرهێنەر دەبێت چاككردنەوەی ئەو خانوانە لە ئەستۆ بگرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا