مامەڵەی ژمارەیەك پرۆژەی وەبەرهێنان لە ئیدارەی راپەڕین رایی دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین ‌و نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریاندا مامەڵەی زیاتر لە 20 پڕۆژەی وەبەرهێنان ڕایی بكرێن.

دوای ئەوەی رۆژی 14ی حوزەیرانی 2023، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئیدارەی راپەڕین كۆبوەوە، بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی راپەڕین و نووسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوە‌و بڕیاردرا لەسەر راییكردنی كاروباری زیاتر لە 20 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ئیدارەی راپەڕین.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كۆی ئەو پڕۆژانە كرا كە پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی راپەڕین كرابوون، لە ئەنجامدا بڕیاردرا لە زووترین كاتدا كاروباری زیاتر لە 20 پڕۆژە ڕایی بكرێن بۆ ئەوەی بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئامانج لەو كۆبوونەوەیە بوژانەوەی كەرتی تایبەت‌و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان‌و جوڵاندنەوەی بازاڕ‌و هەلی كار‌و خزمەتگوزارییەكان بووە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا