واژوو لە دژی حەلبوسی کۆ دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، واژوو بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەکەنەوە .

ئەمڕۆ شەممە، هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵەمەتێکی کۆکردنەوەی واژوومان لە دژی حەلبوسی دەست پێکردووە داوا دەکەین دەست لەکار بکێشێتەوە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو کارە نادەستوریەی بەرامبەر پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسم خەشان ئەنجامی دا.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، حەلبوسی ڕێگەی بە پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسم خەشان نەدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت بە بیانووی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە لە ناو هۆڵی پەرلەمان دەنگی بەرز کردووەتەوە، حەلبوسیش دەڵێت دەبێت باسم خەشان داوای لێبوردن بکات.

.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا