نرخی نەوت لە سەروو 127 دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت  زیاتر لە 127 دۆلارە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 127 دۆلار و پێنج سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 122 دۆلار و نۆ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شەوی ڕابردوو جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند، گەر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوردەی نەوتی ڕوسیا قەدەغەبکەن، ئەوا نرخی نەوت بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 300 دۆلار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا