عێراق بەشە دەرمانی پاڵپشتی سلێمانی دابیندەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان وەک فراکسیۆنی یەکێتی توانیمان بەشە دەرمانی پاڵپشتی سلێمانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابینبکەین”.

بڕیار ڕەشید ئاشکرایکرد، “لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەشە دەرمانەکە دەگاتە سلێمانی و کێشەی دەرمان بۆ ماوەیەکی کاتیی چارەسەر دەبێت”.

وتیشی، “ئەو دەرمانانەی عێراق بۆ سلێمانی دابینکردووە لیستێکی تایبەتە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی كۆگای دەرمانی سلێمانی ئامادە و دواكراون و لە نەخۆشخانەکاندا نەماون”.

لەماوەی ڕابردوودا پارێزگای سلێمانی ڕوبەڕوی گرفتی کەمی دەرمان بووەوە و لایخۆیەوە هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆشدا دۆخی تەندروستیی وەک ئێستا خراپ نەبووە و ئەگەر قەیرانەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت دەکەوین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا