پۆڵەتیک پرێس
لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغدا ١١ کەس برینداربوون.
سەرچاوەیەکی تەندروستی عێراقی بە کەناڵی فرانس ٢٤ ی ڕاگەیاندووە، حەوت خۆپیشاندەر تووشی هەناسەتەنگی و برینی سوک بوون بەو بۆمبە غازی و دوکەڵیانەی ئاراستەیان کراوە، هاوکات چوار کارمەندیش لە هێزەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران بە بەرد بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ بە بەشداری هەزاران کەس خۆپیشاندان لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، کە تیایدا خۆپیشاندەرانی شەش شاری دیکەی باشوری عێراق بەشداریان کرد .
ئەو خۆپیشاندەرانە لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەربەلا، زیقار، دیوانیە، واسیت، بابل، نەجەف-ەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتبوون.
خۆپیشاندانەكان لە عێراق هاوكاتە لەگەڵ چەند رووداوێكی كوشتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان و كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، خۆپیشاندەران داوایان لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرد لێپێچینەوە لە بکوژان بکات.