کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خیرایی با، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

سبەی چوارشەممە 14ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 40 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 32 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا