یاسای دادگای فیدڕاڵی هەمواركرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 30 ساڵی 2005ی تایبەت بە دادگای فیدڕاڵی هەمواركردەوەو بەوەش نەتوانرا پرۆژە یاسا نوێیەكە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و نەخرایە بەرنامەی كارەوە.

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 205 پەرلەمانتار دەستی پێكردو هەردوو فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكەی كرد.

هەمواری یەكەمی یاسای دادگای ئیتیحادی رۆژی (15ی ئازار/ مارسی 2021) لە ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.

پێکھاتەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوای ھەڵوەشاندنەوەی ماددەی سێیەم لە یاسای ژمارەی ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ کە رێگەی بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەدا بۆ کاندیدکردنی ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و دەرکردنی مەرسوومی کۆماری، رووبەڕووی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی بوویەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە دوو ئەندامی دادگاکە کۆچی دواییان کرد.

بەپێی ماددەی پێنجەمی یاسای ژمارەی ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥، پێویستە لە کاتی ئەنجامدانی دانیشتنەکانی دادگاکەدا، سەرجەم ئەندامانی دەستەی دادگاکە ئامادەبن بەپێچەوانەوە، ھەر بڕیاڕێک دەربکات بە بڕیارێکی نادروست دادەنرێت، بۆیە دادگاکە دەسەڵاتی دەرکردنی ھیچ بڕیارێکی نەماوە.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانە، بۆیە لەئێستادا دادگاکە بەم پێکھاتەی ئێستای ناتوانێت ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت، پەسەند بکات.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا