پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە نوسی، “سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد”.
وتیشی، “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت”.
باسی لەوەشکرد، به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عێراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت.
جەختی لەوەشکردەوە ، داوا له حكومه‌تى فيدراليى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.