وەزارەتی بازرگانی میكانیزمی جێگیركردنی نرخ دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماردین ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، میكانیزمی جێگیركردنی نرخ دەستیپێكردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ماردین ئەبوبەکر بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانییەوە هەماهەنگی لەگەڵ بازرگانان بۆ هێنانەخوارەوەی نرخ كراوە،  بۆ ئەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر كڕیاران و هاووڵاتییان هەیە، نەمێنێت.

وتیشی، “ڕۆژانە لیژنەكانمان بۆ پشكنینی نرخ لە بازاڕەكاندا لە گەڕاندان، لە ئەگەری ساغكردنەوەی كاڵای ماوە بەسەرچووشدا، ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر. هەروەها لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاردا، ڕێكاری دیكەی جێگیركردنی نرخ دەگرینەبەر”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پڕۆسەی هەرزانکردنی نرخی هێلکە و پەلەوەر و بەرهەم و کاڵا خۆماڵییەکان لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و بڕیاریشە لە هەموو ناوچەکان دیكە بەردەوامی پێ بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا