سەرباری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بەهای دینار هەر ڕوو لە دابەزینە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەو ڕێکارانەی حکومەتی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار گرتوونیەتەبەر، هێشتا بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە ئاستێکی بەرزدایە.

بەگوێرەی دوایین ئەپدەیتەکانی بازاڕی دراو، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 165 هەزار و 500 دیناری عێراقی.

ماوەی زیاد لە مانگێکە بەهای دینار بەشێوەیەکی پێوانەیی بەرامبەر بەهای دۆلار دابەزیوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گوزەرانی هاوڵاتیان داناوە و بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم بەشێکی زۆر لە کاسبکاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا