دانیمارک یاسای قەدەغەکردنی سوتاندنی قورئانی پیرۆز توندتر دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی دانیمارک رەشنووسی یاسای هەموارکراوی بۆ قەدەغەکردنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەسەر خاکەکەی خستەڕوو. ئەوەش پاش ئەوەی یەکەم وەشانی یاساکە بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر ئازادی ڕادەربڕین سەپێنرا، رەخنەی زۆری لێگیرا.

وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بازنەی پڕۆژە یاساکە سنووردار کراوە بۆ ئەوەی بە تایبەتی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ کتێبە پیرۆزەکاندا قەدەغە بکات کە گرنگییەکی گەورەی ئایینییان هەیە”.

لە دانیشتنی پەرلەماندا کە لە 14ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی رەشنووسی یاساکە دەکرێت.

حکومەت لە کۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوودا پاش ئەوەی کۆپییەکی قورئان لەسەر خاکەکەی سوتێندرا، رایگەیاند کە دەیەوێت یاسایەک لەم بارەیەوە دەربکات. بەهۆی ئەوەی توڕەیی لەناو وڵاتانی ئیسلامیدا لێکەوتەوە و هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی درووست کرد.

پیتەر هۆمێلگارد وەزیری داد لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ”هەڕەشەی تیرۆریستی” بۆ سەر وڵات چڕتر بووەتەوە و دەڵێت: “بەو گۆڕانکاریانەی ئەمڕۆ پێشنیاری دەکەین، تێگەیشتن لە یاساکە ئاسانتر دەبێت، بەتایبەت بۆ پۆلیس و دادگاکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا