پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ویلایەتی ئالاسکا باکوری ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویدا و هۆشداری ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت.
ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە، نیمچەدوورگەی ئالاسکای هەژاند و 98 کیلۆمەتر لەشاری ساند پۆینتەوە دووربووە.
ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 32.6 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە لەبارەی ڕوودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی هۆشداری درا.