راگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمەڵی دادگەریی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایداهاتووە، دەبوو حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە ماوەی ئەو چەند مانگەی ڕابردوو بەخێرایی و بەپەرۆشەوە داواكاریی مامۆستایانی جێبەجێ بكردایە، لەبەرامبەردا گرتنەبەری هەر ڕێگایەكی فشار و توندوتیژی بۆ كۆتاییهێنان بە بایكۆت و ناڕەزاییەتیەكان ڕەتدەكەینەوە .

دەقی راگەیەندراوەكە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕاگەیەندراوێك لەكۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە

هاوڵاتیانی بەڕێز

مامۆستایان و موچەخۆرانی مافخوراو

بایكۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژان لەماوەی زیاتر لە چوار مانگ، یەكێك بوو لە سیما جوانەكانی خەباتی مەدەنی كە دوور بوو لەهەر توند و تیژیەك .

داكۆكیی هەرچین و توێژێك لەمافی خۆی یەكێكە لەو مافە مەدەنییانەی كە دەستوری عێراق لەمادەی (38)دا بۆ هاوڵاتییانی دەستەبەركردووە .

دەبوو حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە ماوەی ئەو چەند مانگەی ڕابردوو بەخێرایی و بەپەرۆشەوە داواكاریی مامۆستایانی جێبەجێ بكردایە .

لەبەرامبەردا گرتنەبەری هەر ڕێگایەكی فشار و توندوتیژی بۆ كۆتاییهێنان بە بایكۆت و ناڕەزاییەتیەكان ڕەتدەكەینەوە .

جێی خۆیەتی دەزگا بەرپرسەكانی حكومەت بەهاوكاری لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان وتووێژ بكەن بۆئەوەی پێكەوە داخوازیە ڕەواكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن وهەوڵی جدی بدەن بۆ لێكتێگەیشتن لەگەڵ مامۆستایان بۆكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، نەك گرتنەبەری فشار و هەڕەشەو توندوتیژی بەرامبەر مامۆستایان .

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

ئەنجومەنی باڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا