ئاسۆ مامەند: هێزی پێشمەرگە لە گشت قۆناغەكاندا قەڵغانی پارێزەری خاك و گەلەكەمان بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی هێزەكانی پێشمەرگەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و فەرماندەكان ئامادەی بوون رایگەیاند: رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە مەشق و ڕاهێنانی نوێ و پێداویستی سەربازیی نوێوە كە بە هەوڵی گشت فەرماندە دێرینەكانی رۆژانی سەختی خەبات و ئەفسەرە ئەكادمییە سەربازیەكان گەیشتۆتە قۆناغێكی سەركەوتوو بەرز دەنرخێنین.

لەلایەن خۆشییەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەكرد: هێزی پێشمەرگەی یەكێتی لە دوای راپەڕینیش لەبەرگریكردن لەهەرێم و جەماوەرەكەی سەرمەشق بوون ، بە تایبەتی لە ڕوبەڕووبووەنەوەكانی تیرۆریستانی داعشدا سەنگەرە سەختەكان لە ئەستۆی ئەم فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگانەدا بووە.

ئەم وتانە لە كۆبونەوەیەكی شاندی یەكێتی دا هات كە رۆژی سێ شەممە1_11_2022 لە فەرماندەیی گشتی هێزی حەفتا لەگەڵ بەشێكی ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگەدا بەڕێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا، هەمووان تەئكیدیان لەوە كردەوە رێكخستنەوەی هێزەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكخستنەوەیەكی نیشتمانیانەی پێشمەرگە كە ئاواتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا ڕۆڵی پێشمەرگە و فەرماندە دێرینەكان بە بایەخەوە وەسف كرا كەئەنجامی خەبات ِو كۆڵنەدانی ئەوان بووە ئەم هێزە ڕێكخراو و مەشقپێكراوانە پێكهاتوون.

لە كۆتاییدا ئامادەبوان تەئكیدیان لەبەردەوامی و برەودانی زیاتر بەو مەشق و ڕاهێنانانەی یەكەو هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە بۆ ئەگەری هەر پێشهات و قۆناغێكی تازە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا