بێگەرد تاڵەبانی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە کردنەوەی بازاڕەکانی بەڕووی بەرهەمەکانی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، “بڕیاردرا بە داخستنی سنوری مەرزەکانی عێراق بەڕووی هاوردەی ئەو بەرهەمانەی کە کێشەی ساغبونەوەیان هەیە”.

لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “دوابەدوای هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساغبونەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، بەسوپاسەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بڕیاریدا بە داخستنی مەرزەکانی بەڕووی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێن”.

وتیشی، “وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق، بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی ئازیزمان”.

لایخۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی سوپاسی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەپەرۆش بوون بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیه.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا