پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە بانكەكەیان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی داواكاری یاسایی كڕینی دۆلار لەرێگەی سەكۆ فەرمیی و مۆڵەتپێدراوەكانەوە بە نرخی فەرمی بانك كە (1320) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
بانكی ناوەندیی عێراق داوای لە هاووڵاتییان كرد، هەر كەسێك لە چەند رۆژی رابردوودا، لەو نرخە زۆرتری بە دۆلار داوە، لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵەوە داوای قەرەبوو بكاتەوە: [email protected]
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی خێرای تۆماركرد و نرخی ئەمڕۆی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دیناری عێراقی.