پۆڵەتیک پرێس
حکومەتی عێراق داوا لە کۆمکاری عەرەبی دەکات چاودێر بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بنێرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، ” فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەت عێراق داوای لە کۆمکاری عەرەبی کردووە چاودێر بۆ هەڵبژاردنی وڵاتەکەی بنێرێت”.
ئەم داوایەی فوئاد حسێن لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆی ئەنجام دەدرێت و بە هیچ شێوەیەک دواناخرێت.