داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بە رێژەی %56 کەمیکردووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە هەفتەی پێشوودا زیاتر بووە لە 9 ملیار و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی 12 ملیار داهات کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوەی داهاتەکان رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردوو لە رۆژی 03-2-2024 تاکو 09-2-2024 بڕی 9 ملیار و 132 ملیۆن و 315 هەزار دینار بووە. لەو بڕە پارەیەش 6 ملیار و 850 ملیۆن و 392 هەزار کە دەکاتە %75 بەشێوەی نەختینە بووە، هەروەها %18 و بڕی 1 ملیار و 628 ملیۆن و 524 هەزار دینار بەشێوەی چەک و 653 ملیۆن و 398 هەزاریش بەشێوەی مقاسە بووە کە دەکاتە رێژەی %7ـی کۆی پارەکان.

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی سنوورەکە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 12 ملیار دینار کەمی کردووە لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو داهاتەکان گەیشتنە 21 ملیار و 228 ملیۆن و 250 هەزار دینار.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا