سوپای عێراق سەنتەری شارەكان چۆڵدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سوپای عێراق لە سەنتەری شارەكان دەكشێنەوە و دۆسیەی ئەمنی رادەستی هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەكەن‌.

رۆژی شەممە 26_11_2022 وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاند، هێزەكانی سوپا لە سەنتەری شارەكان دەستیان بە كشانەوە كردووە و لە كاتێكی نزیكدا دۆسیەی ئەمنی شارەكان بە تەواوەتی رادەستی هێزەكانیان دەكرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی، لیوا سەعد معەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، خشتەیەكیان بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی سەنتەری شارەكان ئامادەكردووە و بەپێی ئەو خشتەیەش‌ هێزەكانی سوپا لە ناوەندی شارەكان دەستیان بە كشانەوەكردووە.

لە چەند ساڵی رابردوو، بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی دانیشتووانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و هەژاری، كە بووەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، سوپای عێراق چووە ناو سەنتەری شارەكانەوە بە ئامانجی سەپاندنی هێز بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی هێز و پاراستنی سەقامگیری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا