سبەی هەینی کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارین لەسەر هەرێم نامێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانی کەمی پچر پچر هەیە.

هاوکات، لەناوچەکانی باشور و رۆژئاوای شارى سلێمانی و باکوری شاری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نیمچەهەورەوە بۆ ساماڵ بگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزیکببێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا