ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021_ 2022 لە‌گە‌ڵ چە‌ند بابە‌تێكی تری تایبە‌ت بە ڕەوشی ‌خوێندن و قوتابیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ دوشەممە (23ی ئابی 2021) لە هەولێر، جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد بە ئامادەبوونی وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و، باس لە چەند بابەتێکی تایبەت بە خوێندن کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە کۆبوونەوەدا باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندكاران کرا لە‌ناو پۆلە‌كان، لەگەڵ پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردووەتەوە؛ حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار.

هاوكات، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەروەها رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ رادەگەیەنرێت.

لای خۆیەوە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە ئامادەکارییەکان كرد بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان و رایگەیاند؛ خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان 1/9 تاوەکو 25/9 خوێندن دەستپێدەکات لەناو هۆڵەكانی زانكۆ. هەروەها وتیشی “بەپێی رۆژژمێری زانکۆیی زانکۆکان ئامادەکارییەكانیان دەست پێکردوە و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەست پێدەکات”.

دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خراونەتەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.

ئەوەشهاتووە، لە کۆبوونەوەكەدا بۆچوونەکانی پەیوەست بە قبوڵ مەرکەزی (ناوە‌ندی) خرانەڕوو لەگەڵ چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستی بازاڕ بگونجێت، بەشداران جە‌ختیان لە‌ گرنگی خوێندنی پیشە‌یی كردەوە و هاوڕابوون پێویستە‌ زیاتر پە‌رە‌ی پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا