مستەفا كازمی گەیشتە موسڵ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی گەیشتە پارێزگای موسڵ، بەرپرسێكی یەكێتیش ئامانجی سەردانەكە دەخاتەڕوو.

غەیاس سورچی، بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە موسڵ و لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە كۆدەبێتەوە “.

وتیشی “ئامانجی سەردانەكە بۆ دانانی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی موسڵ و كردنەوەی سكەی شەمەندەفەری شارەكەیە، كە پێشتر لەلایەن داعشەوە كرایە ئامانج”.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ژمارەیەک پارێزگای دیکەی کردبوو و لە میانیدا، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی کردبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا