لە موسڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی رایدەگەیەنێت ” لە موسڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش دەستیپێكردوەو بەسەدان كەسیش داواكراون”.

غەیاس سورچی، بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “نزیكەی زیاتر لە دوو هەفتەیە هێزەهاوبەشەكانی موسڵ دەستیان بەئۆپەراسیۆنێكی گەران و پشكنین بۆ پاشماوەكانی داعش كردووە، بەسەدان كەس داواكراوە كە بونیان هەیە لە سنورەكە”.

وتیشی “ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە، زیاتر لە قەزای حەزەر كەدەكەوێتە باشوری خۆرئاوای موسڵ و قەزای بەعاج، بیابانی موسڵ، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكەوە بەدەیان چەكداری داعشیاندەستگیركردووە و دەستیان بەسەر چەك و كەلوپەلی سەربازی داعش گرتووە”.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئۆپەراسیۆنەكە دژی داعش بەئامانجی پاكردنەوە و كیوماڵكردنی چەند ناوچەیەك پاشماوەكانی داعشە لەسنورەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا