وتەبێژی هاوپەیمانی کوردستان لە نەینەوا: لیستە شیعە و سونەكان پەنا بۆ كڕینی كارتی دەنگدەران دەبەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا دەڵێت، هەندێك لە لیست و قەوارە شیعە و سونەكان و كاندیدە سەربەخۆكان، پەنایان بردووەتە بەر كڕینی كارتی دەنگدەران و بۆئەمەش سودیان لە خراپی گوزەرانی دانیشتووانی پارێزگاكە بینیوە.

غەیاس سورچی، وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی سنوری پارێزگای نەینەوا لە دۆخێكی خراپدا دەژین و هەژاری باڵی كێشاوە بەسەریاندا، بەشێك لە لیست و قەوارە سیاسییەكان یان كاندیدی سەربەخۆ ئەمەی بەهەل زانیوە بۆئەوەی كارتی دەنگدەران بە بڕێك پارە بكڕێت.

وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا وتی: بە بەڵگە لامانە، خێزان هەیە خاوەنی پێنج كارتە، گوزەرانی هێندە خراپە هەرپێنج كارتەكەی فرۆشتووە بە (100) دۆلار ناوی ئەو لیستەشمان لایە كە كارتەكانی كڕیوە.

باسی لەوەشكرد هەرچەندە بەپێی بڕیاری كۆمسیۆن هیچ كەس ناتوانێت بە كارتی كەسێكی دیكە دەنگ بدات، بەڵام كڕین و فرۆشتنی كارتی دەنگدەران لە پارێزگای نەینەوا بووەتە دیارە.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەوانەی ئەم كارە دەكەن بریتین لە لیست و قەوارەكانی شیعە یان سوننە یان كاندیدی سەربەخۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا