پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت: شوتی و کاڵەک سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ تەواوی جەستە هەیە و رێگری لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکەن.
پسپۆڕەکە باس لەوە دەکات شوتی و کاڵک دوو میوەی وەرزین و تامێکی خۆشیان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە دەتوانن بیخۆن، چونکە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کێشە تەندروستیەکان، شوتی و کاڵەک سوودێکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
دەتوانرێت شوتی و کاڵەک لەجێی ژەمی ئێوارە بخورێت بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی ئاوسانی سک، لەگەڵ ئەم سوودانەشدا پسپۆڕەکە جەختی لەوە کردەوە نابێت وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشەکان بەکاربهێنرێت بەڵام دەتوانرێت لەگەڵ دەرمانەکاندا و بەڕێژەیەکی دیاریکراو وەک چارەسەرێکی یارمەتیدەر بەکاربهێنرێت.