نیشانەكانی شێر پەنجەی پرۆستات

پۆڵەتیك پرێس:
شێرپەنجەی پرۆستات یەكێكە لە جۆرەكانی شێرپەنجە، كە تووشی پیاوان دەبێت، بەڵام خۆشبەختانە كوشندە نییە، چونكە بە شێوەیەكی لەسەر خۆ گەشەدەكات.

ئەو جۆرە لە شیرپەنجە زیاتر لە دوای ٥٠ ساڵی تووشی پیاوان دەبێت‌و بەپێی تەمەن گەشە دەكات، لە هەر ٧ پیاوێك لە جیهاندا یەكێك مەترسی تووشبوونی لەسەرە.

بەشی نەخۆشییەكانی خوێن و وەرەم لە نەخۆشخانەی ئاوتێل دیۆ، زانیاری زیاتر دەدەن لەبارەی زانین و تووشبوون بەم نەخۆشییە.

بۆچی گرنگە زوو درك بەم نەخۆشییە بكەیت؟
ڕەنگە سەرەتا وەرەمەكە بە شێوەیەكی ئاسایی بێت، كە تووش دەبیت و هەست بە هیچ نیشانەیەك نەكەیت، ئەگەر لە قۆناغەكانی سەرەتادا درك بەم نەخۆشییە بكەیت ڕەنگە بتوانیت زوتر چارەسەری بكەیت و چارەسەری ئاسان بێت، بەڵام تا گەشە بسەنێت كێشەی میزكردن بۆ دروست دەكات لەگەڵ ئازاری ئێسكەكان، هەرچەندە تا ئێستا هۆكارەكانی توشبوون بەم نەخۆشیە ڕوون نیە هەدنێكیش پێیان وایە كە تەمەن و بۆمایی هۆكارێكن، بەڵام گەشەكردنی ئەبێتە هۆی دروست بوونی مەترسی زیاتر لەسەر تەندروستی

بۆ دەست نیشان كردنی ئەم نەخۆشییە لە ماوەیەكی كورت دا پێویستە لەگەڵ هەست كردن بە نیشانەكانی سەردانی دكتۆری پسپۆڕی تایبەت بەم نەخۆشییە بكەیت و پشكنین ئەنجام بدەیت، چونكە ئەكرێت هەندێك جار ئەو كەسانەی بە هۆی بۆ ماوەییەوە توشیان دەبێت ،زووتر لە تەمەنی ٥٠ ساڵی توشی ئەم نەخۆشیە ببن .

چارەسەری نەخۆشی پرۆستات
دوای دەست نیشان كردنی نەخۆشییەكە، پزیشك پێوەری گلیسۆنی تایبەت بە نەخۆشیەكە بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی بزانێ ڕێژەی گەشەسەندنی ئەو خانانەی توشی شێر پەنجە بوون لە چ ئاستێك دایە، ئەگەر ئەنجامی پێوەرەكە لە ٧ پلە كەمتر بوو،ئەوا ڕەنگە نەخۆشیەكە ئاسایی بێت و پێویستی بە چارەسەر نەبێت ،بەڵام ئەگەر هاتوو لە ٧ پلە زیاتر بوو ئەوا پزیشكی پسپۆڕ بڕیار دەدات كە ئەو كەسە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

پزیشیكان پێیان وایە ئەو چارەسەرانەی لە ئێساتدا هەیە بۆ ئەو نەخۆشیە ، لە ئاستێكی زۆر باش دایە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا