“لە ڕۆژی هەڵبژاردندا کۆمیسیۆن پێویستی بە 400 هەزار کارمەند دەبێت”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی دەنگداندا پێویستی بە 400 هەزار کارمەند دەبێت.

حسێن هنداوی، ڕاوێژکاری مستەفا کازمی بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ شەممە 24 ی تەموزی 2021 بۆ میدیای عێراقی قسەی کردووەو جەختی لەوە کردووەتەوە، “کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکان بۆ ڕۆژی دەنگدان پێویستی بە 400 هەزار کارمەندە تا چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن”.

هنداوی ئاماژەی بەوەش کرد، “حکومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی کۆمیسۆن دەکات لەپێناوی سەرکەوتنی پرۆسەکە و گرەنتیکردنی پاک و بێگەردی پرۆسەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا”.

ڕاوێژکارەکەی مستەفا کازمی هەروەها وتی، “حکومەت یارمەتی کۆمیسیۆن دەدات کە سود لە فەرمانبەرانی دەوڵەت وەربگرێت بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان”.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە لە ڕۆژی 10 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا