پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێنت “توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێتەوە، بەوەش کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت”.
ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی تەموزی 2021، لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند “کار کردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترینەوە”.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كارەكان بۆ گواستنەوەی كارەبا لە كەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەت بەردەوامەو ئەگەری هەیە مانگی ئایاری ئەمساڵ كارەبای هەرێمی كوردستان بدرێتە كەرتی تایبەت.