پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له مانگی رابردودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه و به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه 48 شوێنی داخستووه.
لەوبارەیەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی ڕابردوودا، ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان بریتی بووه له حه‌وت هەزار و 56 سه‌ردان.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پابەندنەبون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن 831 شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە، هه‌روه‌ها 434 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له مانگی ڕابردوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی 48 شوێنیان داخستوه و نۆ شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
ئاشکراشی کرد، له‌مانگی رابردو زیاتر له 33 تۆن و 337 كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو لە ناوبراوە. هه‌روه‌ها، به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردوه، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 75 ملیۆن و 350 هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسای ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.