نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری عێراقییانە باشترین رێگەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چارەسەری عێراقییانە باشترین رێگەیە و عێراقی یەک رەنگ سەرناکەوێت.

لەمیانی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی 42 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، رێگەی راست ئەوەیە کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ناوخۆدا چارەسەری کێشەکانیان بکەن، چونکە ئەوە متمانەی ناوخۆ زیاتر دەکات.

وتیشی، پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان بەیەکەوە هەوڵی چارەسەری کێشەکان بدەن و ناکۆکییەکانیان وەلابنێن

ئەوەشی خستەڕوو، کاتی ئەوەیە بیر لەوە بکەنەوە کە ئەو سەرکەوتنانەی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس چۆن بەدیهاتن، لە 20 ساڵی رابردوودا هەڵبژاردن بووەتە بنەمایەکی گرنگ، نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان لە پەرلەمان هەیە، عێراق بووەتە خاوەنی دەستوورێکی فیدراڵی و هەمیشەیی، ئەمانە هەموویان ئاماژەی گۆڕانکارین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا