پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە24ی ئایار، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش باندێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارێکیان ژنە.
ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، ڕۆژی 23/5/2023 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەکرد، دەستگیرا بەسەر بڕی یەک کیلۆ و 28گرام حەشیش، 295 گرام کریستاڵ و شەش گرام گەرد.
جەختیکردەوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .