هەنگاوێکی پارێزگای میسان بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان هێزێکی زیادەی ناردە کۆمپانیای پترۆچاینای چینی لەپێناو پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و کارمەندانی ناوەوە و دەرەوەی کۆمپانیاکە.

لایخۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای میسان رایگەیاند، هۆکاری ناردنی ئەم هێزە زیادەیە ئەوەیە، بەنزیکەیی هەموو رۆژێک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کۆمپانیاکە دەکرێتە ئامانج و تەقەی لێدەکرێت.

کۆمپانیای پترۆچاینا ساڵی 2009 بووە خاوەنی ڕێگەپێدانی نەوتیی و لە ئێستاشدا ئەو کێڵگە نەوتییەی لە میسان کاری تێدا دەکات، رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا