سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستانی بۆردومان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای توركیا لە رۆژئاوای كوردستان لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە گوندەكانی ئەریدا و زەنوبیای سەر بە گرێسپی بۆردوومان و تۆپباران كرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ناوچەكە، سوپای توركیا جگە لەو ناوچانەی رۆژئاوای كوردستان، هاوكات شارۆچكەی تل رەفعەتی لە سووریاش بۆردومان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆردومانكردنی ئەو ناوچە كوردییانەی رۆژئاوا لەلایەن سوپای توركیاوە بەهاوكاری ئەو گروپە چەكدارییە سوورییانەوە بووە كە توركیا پاڵپشتییان دەكات.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ئەنجامی ئەو بۆردومان و تۆپبارانانەوە بڵاونەكراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا