پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات سێ سەرۆکایەتیەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی زیقار ئەنجام بدەن.
نووسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 14 ی تەموزی بڵاویکردەوە، “محەمەد حەلبوسی داوا دەکات هەرسێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی پارێزگای زیقار کۆببنەوە و هەڵوێست وەربگرن”.
لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەی حەلبوسیدا هاتووە، “پێویستە کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەری دۆخی پارێزگای زیقارو خەڵکەکەی و سەپاندنی یاسا بێت”.
شەوی 12 ی تەموزی 2021 لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن-ی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار ئاگرێکی گەورە کەوتەوەو بەگوێرەی دوایین ئامار زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوەو دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن و بەشێکیان لاشەکانیان ناناسرێتەوە.