لەبارەی گرانبونی بەنزین ژووری بازرگانی ڕونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەئێستادا چەندین هۆكار هەن لەپشت زیادبوونی نرخی سوتەمەنیی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لەوانەش زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان و بەرزبونەوەی لەبۆرسەی جیهانیدا، وە ئیداركردنی پەتای جیهانگیری كۆرۆناو ئاسایی كردنەوەی ژیان و سێكتەرە ئابوورییەكان. بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەڕاگەیەندراوەكەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەشدراوە، زیادكردنی ئەو رسوماتانەی حكومەتی هەرێم وەریدەگرێت بۆ ڕێكاری یاسای و كارگێڕی هاوردەی سوتەمەنی لە دەرەوەی وڵاتەوە ئەوەیە پێشتر مؤڵەتی هاوردەی سوتەمەنی لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دەدرا بۆ هەر تەنێك سوتەمەنی بڕی 15 دۆلار رسومات وەردەگیرا و بڕی 18 هەزار دیناری عێراقیش باج وەردەگیرا بۆ هەر تەنێك بەڵام لە ئێستادا ئەم مۆڵەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەكانەوە دەدرێت و ئەو رسوماتە زیاد كراوە بۆ 25 دۆلار بۆ هەرتەنێك وەرسوماتی باجیش لە 18 هەزاروە كراوە180 هەزار دینار.

هاوكات، ئەوەشهاتووە، گۆڕانكاری لە نرخی گۆڕینەوەی دیاری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ئەوەش زیادكردنی نرخی سوتەمەنی دەگەیەنێت بەو ڕێژەیە لەبەرئەوەی ئەو سوتەمەنیەی لە هەرێمی كوردستاندا بەكاردەهێندرێت لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردەدەكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هیچ پلانێكی نیە بۆ هاوكاریكردن و جێگیركردنی نرخی سوتەمەنی هاوشێوەی حكومەتی ناوەند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە

سیروان محمەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ چارەسەری گرانی نرخی سوتەمەنی پێشنیار دەكات بەوەی داوابكرێت بەشە سوتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە دابین بكرێت و پێشنیار دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری جدی بۆ ئەوبابەتە بكات.

هاوكات دەشڵێت، پێشنیار دەكەین پێویستە پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەدا بكرێت كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ پاڵێوگەكاندا كردویەتی و پابەند بن بەناوەڕۆكی گرێبەستەكانەوەو وابكرێت ئەو پاڵاوگانە بەشە سوتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان بەنرخی گەونجاو دابین بكەن.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،  پێشنیاری دامەزراندنی دوو پاڵێوگەی هاوچەرخی كردووە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بەشێوەی پشك لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی پشكدارەوە، كە بتوانێت پێداویستی هەرێم بۆ سوتەمەنی بە كوالێتی بەز دابین بكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژوورەكەیان لەساڵی  2011 وە پێشنیاری دامەزراندنی ئەو پڕۆژەیەی كردووە بۆئەوەی بتوانرێت كۆنترۆڵی خواستی سوتەمەنی لەناوخدا بكرێت و ئەو داهاتەش نەچێتە دەرەوەی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا