ئیتاڵیا… پاڵەوانی یۆری 2020

لە یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020ـدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەنێو یاریگای وێمبڵی لە لەندەن توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی یۆری 2020 و بەوەش دوای 53 توانی جارێكی دیكە نازناوی یۆرۆ بەدەستبهێنێت.

لە سەرەتای یارییەكە هەر زوو ئینگلتەرا لە رێگەی لوك شاو لە خولەكی دوو گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركردو گێمی یەكەمی یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

لە گێمی دووەمی یارییەكەدا ئیتاڵیا باشتر دەركەوت و باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەكەدا سەپاند، بەهۆی فشارە بەردەوامەكانیشییەوە لە خولەكی 67 دا لە رێگەی لیۆناردۆ بۆنوچی توانی گۆڵی یەكسانبوون تۆمار بكات، یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایهات.

پاشان پەنا برایە بەر كاتی زیادكراو، بەڵام یارییەكە هەر یەكسان بوون مایەوە، دواتر بەلێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكە كۆتاییهات و ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ یارییەكە بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی یۆری 2020.

جینالویجی دۆنارووما گۆڵپارێزی ئیتاڵیا رۆڵێكی گەورەی لە بردنەوەی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد و توانی سێ لێدانی سێ لێدانی سزا بگەڕێنێتەوە، هاوكات بەهۆی ئاستە بەرزەكەی لە یارییەكانی پێشوودا وەك باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە دەستنیشانكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا