بابان دووەم یاری لە جامی عێراق دەكات

رۆژی ھەینی داهاتوو لە دووەم گەڕی یارییەکانی جامی عێراق یانەی بابان دەبێتە میوانی یانەی الموصلی شاری کەرکوک

دوای بردنەوەی بابان لە یەکەم یاریدا کە شکستی بە یانەی العروبە ھێنا کوڕانی بابان دەیانەوێت شکستیش بکەنە بەری رکابەرەکەیان و بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەرەوە بگەرێنەوە سلێمانی.

ئامانجی ئیدارەی بابان بردنەوەیە لە یارییەکە داو ھەنگاونانە بەرەو پلەکانی پێشەوەی جامەکە و دەرکەوتنی بابانیش وەک ناوێکی دیاری کوردستان لە جامی عێراقدا دەبێتە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ جەماوەری هاندەری تۆپی پێ‌ لە شاری سلێمانی دا.

ھەینی داهاتوو
کات: ٢ ی پاش نیوەڕۆ
یاریگا: یاریگای الموصلیکەرکوک

دیدار قەرەداخی/ ڕاگەیاندنی یانەی بابان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا