ئەبیداڵ ؛ شائیستە داراییەکانی بارسالۆنا روون نەبوو

ئێرک ئەبیداڵ بەڕێوەبەری هونەری پێشتری  بارسەلۆنا لە نوێترین چاوپێکەوتندا کۆمەڵێک نهێنی بارسا باس دەکات و کۆمەڵێک بابەتیش ڕوون دەکاتەوە .

ئەبیداڵ سەرەتا بە باسی فاڵفێردی دەستی پێکرد و ووتی ؛ بەجوانی بۆ بارتیۆم ڕونکردۆتەوە بۆچی دوور خستنەوەی فاڵفێردی لە ئێستادا گونجاوە بەڵام ئەوە پێچەوانەی قسەکانی من چوو گرێبەستەکەی تازە کردەوە ، ڕاستە فاڵفێردی سەرەتایەکی باشی هەبوو لەگەڵ بلاوگرانە بەڵام مەشقەکانی زۆر نەبووم ، من لەسەردەمی گواردیۆلا یاریزان بووم مەشقەکانمان زۆر زیاتر بوو تۆ کاتێک دەتەوێت نازناو بەدەست بهێنی پیویستە زۆرترین مەشق بدەیتەوە

سەبارەت بە نێوانی خۆی و مێسی ئەبیداڵ ووتی ؛ من نێوانم لەگەڵ لیۆ زۆر خۆش بوو چوونکە تاکە یاریزان بوو سەردانی دەکردم .

ئەبیداڵ سەبارەت بە پۆچەتینۆ ووتی ؛ من پێم باش بوو پۆچەتینۆ ببیێتە ڕاهێنەری بارسەلۆنا بۆ ئەو کاتە بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە چوونکە پێان وابوو ئەو پێشتر مەشقی ئیسپانیۆلی داوەتەوە و بۆ ئێمە گونجاو نییە ، بەڵام من ئەو بۆچوونەم پێ هەڵە بوو چوونکە من سیاسەت ناکەم و کۆی یاریزانەکانیش پۆچەتینۆیان خۆش دەویست بۆیە پێم وابێت گرێبەستێکی سەرکەوتوو دەبوو

ئەبیداڵ زیاتر دەڵێت ؛ من لەگەڵ هاتنەوەی نیماردا بووم دەمتوانی ڕازی بکەم و بگەڕێتەوە بەڵام گرێبەستکردن لەگەڵ گریزمان هەموو شتێکی تیدا ، با ڕاستگۆبم لەگەڵتاندا زۆر شت هەیە لە ئیدارەی بارسا کەس تێی ناگات لەوانە یەکلای کردنەوەی گرێبەست و پارە و لایەنی دارایی چوونکە بەهیچ جۆرێک ئەو کەیسانە ڕوون نەبوون .

لە کۆتایدا سەبارەت بە مانەوەی مێسی ئەبیداڵ ووتی ؛ مانەوەی مێسی پەیوەندی هەیە بە پڕۆژەی داهاتووی بلاوگرانە گەر مێسی پڕۆژەکەی بەدڵ بێت بەدڵنیاییەوە دەمێنێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا