لالیگا بە 3 یاری دواخراوەوە دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەیەكی نوێ‌ لە وەرزی نوێی خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا دەست پێ‌ دەكاتەوە لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە كە تیایدا ئەم هەفتەیەش 3 یاری دواخراون یەكێكیان بۆ ئەوەیە یانەی سڤیلیا خۆی ئامادە بكات بۆ یاری جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ و دوو یارییەكەی تریش بە هۆی كۆڕۆنا و ئامادەكارییەكانی بۆ جامی خوان گامبار لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە.

دەستپێكی ڕیاڵ و گرنگترین یاری هەفتە

ڕیاڵ لەم هەفتەیەدا یەكەم یاری خۆی لە وەرزی نوێ‌ وەك پاڵەوانی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە سەر یاریگای ئەنیوتا ئەنجام دەدات بە هیوای ئەوەی زیزۆ و كوڕانی بتوانن باشترین دەستپێكیان هەبێت لە وەرزی نوێ‌ دا.

لیستی یارییەكانی هەفتەكە:

ئەمڕۆ شەممە
ڤیاڕیاڵ X ئەیبار
خیتافی X ئۆساسۆنا
سێڵتا ڤیگۆ X ڤالەنسیا

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
سڤیلیا X ئیڵچی                       دواخراوە
لیڤەنتی X ئەتڵەتیكۆ                دواخراوە
هویسكا X قادیش
بیتیس X بەلەد وەلید
گرانادا X ئەلەڤێس
سۆسیداد X ڕیاڵ

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا