شەڕی ئەتڵەتیكۆ و بەرشەلۆنە دەبینین

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش سەركەوتنی هەڵبژاردەی لاڕۆخا بۆ قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆ نەیشن بە داستانێكی مەزن بەرامبەر بە مەكینەكانی ئەڵمانیا ئینجا یانەكان بە خۆشی ئەو بردنەوەیەوە دەگەڕێنەوە بۆ نێو كێبڕكێكانی لالیگا لە هەفتەی 10 ی خولەكەدا كە تیایدا هەردوو زەبەلاحەكەی ئەو وڵاتە بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید هەر ئەمڕۆ شەممە دوو یاری قورسیان هەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە تایبەت بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی دێوەزمەكەی نێوانیان ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە سەر یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ لە لوتكەی لوتكەكانی هەفتەكەدا ڕیاڵیش پێش ئەو میوانی ڤیاڕیاڵ دەبێت.

ئەوەی ئاسودەیە یانەی سۆسیدادی پێشەنگی خولەكەیە كە ئێوارەی سبەی یەك شەممە دەبێتە میوانی یانەی قادیشی بەزێنەری ڕیاڵ مەدرید و پێ‌ دەچێت ئەم هەفتەیەش هەر خۆی پێشەنگی خولەكە بێت و لە لوتكەدا بمێنێتەوە.

لیستی یارییەكانی هەفتەكە:

شەوی هەینی
ئۆساسۆنا 1 X هۆیسكا 1

لیستی یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە
لیڤانتی X ئیلچی
ڤیاڕیاڵ X ڕیاڵ                             سەعات 6.15 ی ئێوارە
سڤیلیا X سێڵتاڤیگۆ
ئەتڵەتیكۆ X بەرشەلۆنە               سەعات 11 ی شەو

سبەی یەك شەممە
ئەیبار X خیتافی
قادیش X سۆسیداد                    سەعات 6.15 ی ئێوارە
گرانادا X ڤەلەد وەلید
ئەلاڤێس X ڤالەنسیا

شەوی دووشەممەی داهاتوو
بلباو X بیتیس

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا