دەستپێكی بۆندزلیگا بایرن و شاڵكە دەیكەن

پۆڵەتیك سپۆڕت

وەك ئەوەی باوە و بۆتە شتێكی ساڵانە لە وەرزی 2002 ی بۆندزلیگاوە یانەی بایرن میونخ بەردەوام حەزی كردووە كاتێك پاڵەوانی وەرزی بۆندزلیگا بووە وەرزی پاشتر دەستپێكی بۆندزلیگا ئەو بێت.

دەستەی یانەكانی بۆندزلیگا لەگەڵ بڵاو كردنەوەی لیستی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد كە ڕۆژی 18 ی مانگی داهاتوو یارییەكان دەست پێ‌ دەكەنەوە، بەڵام بە هۆی سەرقاڵ بوونی بایرن بە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگەوە بەرامبەر بە پاریس سانت جێرمان كە بڕیارە ئەمشەو یەك شەممە یارییەكە لە لیشبۆنەی پایتەختی وڵاتی پرتوگال بەڕێوە بچێت دەستەكە بڕیاری دا یارییەكەی بایرن و شاڵكە بۆ 21 ی مانگ دوابخرێت لە شوێنی ئەو یاری نێوان دۆرتمۆند و گلادباغ ببێتە دەستپێك كە ئەمەش لوتكەیەكی بەهێزی دەستپێكی وەرزی 2020/ 2021 ی بۆندزلیگا دەبێت.

دەستەكە ئەمڕۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كە یانەی باڤاری قاییل نەبووە بەو بڕیارە كە یارییەكەی دوابخرێت بەڵكو هیوای خواستووە یارییەكە لە دەستپێكی وەرزی نوێ‌ ئەنجام بدرێت بەم شێوەیەش یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا واژووی لە سەر بڕیارەكە كرد و ڕۆژی 18 – 9 یەكەم یاری وەرزی نوێی خولەكە لە سەر یاریگای ئالیانز ئەرینا لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخ و شاڵكە 04 بەڕێوە دەچێت و یاری دۆرتمۆند و بروسیا مینشن گلادباغ لە ڕۆژی 19 – 9 ئەنجام دەدرێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا