باشترین نێوەندكارەكانی مێژوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵی فەڕەنسی دوو لیستی تایبەتی بڵاو كردەوە بە یاریزانانی نێوەندكار بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ‌ بە بڕوای گۆڤارەكە یاریزانانی نێو ئەو دوو لیستە باشترینن.

ڕیڤێرا

بە پێی ئەوەی فرانس فۆتبۆڵ بڵاوی كردۆتەوە لە لیستی یەكەمدا ژمارەیەك یاریزانی نێوەندكاری هاوكاری بەرگری و بەردەم ناویان هاتووە لە لیستی دووەمیشدا ناوی كۆمەڵێك یاریزانی تری نێوەندكار هاتووە كە زیاتر مەیل و حەزی هێرشبەرانەیان هەیە.

لۆسەر ماتیۆس

لە هەردوو لیستەكەدا 20 ناو بڵاو كراوەتەوە لە یاریزانانی ڕابردووی تۆپی پێ‌ و یاریزانانی كە ئێستاش لە نێو یاریگاكاندا ماون و یاری دەكەن.

پیلێ‌ ی سپی – زیكۆ

لیستی یاریزانانی نێوەندكاری بەرگری:
جۆزیپ بۆزیسك/ سێرجیۆ بۆسكێس/ دیدێ‌/ پاوڵۆ فاڵكاو/ ستیڤن جیرارد/ گریسۆن/ گواردیۆلا/ جۆزیف ماسۆپۆست/ لۆسەر ماتیۆس/ یۆهان نیسكینس/ ئەندریا پیرلۆ/ فیرناندۆ ڕیدۆندۆ/ فرانك ڕیكارد/ بیرنەد شوستەر/ كلارینس سیدۆرف/ لویس سوارێز/ ماركۆ تاردێلی/ جان تیگانا/ چاڤی ئەلۆنسۆ/ چاڤی هیرناندێز.

نێوەندكارانی هێرشبەر:
ڕۆبێرتۆ باجیۆ/ بۆبی چارڵتۆن/ ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆ/ ئینزۆ فرانچیسكۆلی/ ڕۆد گۆلێت/ جۆرجی هاجی/ ئەندریاس ئینێستا/ ڕایمۆند كوبا/ لاسۆلۆ كۆبالا/ دیێگۆ مارادۆنا/ ئەلیساندرۆ مازۆلا/ پیلێ‌/ پلاتینی/ پۆشكاش/ جیانی ڕیڤێرا/ خوان ئەلبیرتۆ چیاڤینۆ/ سوكراتیس/ فرانچیسكۆ تۆتی/ زیكۆ/ زەینەدین زێدان.

زيدان

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا