ئۆبا لەگەڵ تۆپچییەكان مایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ماوەیەكی زۆر لە ناجێگری بە هۆی ئەوەی بۆندەكەی ئەم هاوینە بە كۆتا دەهات و هەردوو یانەكانی بەرشەلۆنە و ئینتەر میلانیش لە سەر هێڵ بوون بە مەبەستی گواستنەوەی دواجار پییەر ئیمریك ئۆبامیانگ مانەوەی لەگەڵ تۆپچییەكانی ئەرسیناڵ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ بە شێوەی ڤیدیۆ تۆڵك ئۆبامیانگی گابۆنی كاپتنی یانەی ئەرسیناڵ لە نێو یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەكەیەوە هەواڵی مانەوەی لەگەڵ یانە پاڵەوانەكەی جامی ئینگلتەرا و قەڵغانی خێرخوازی ڕاگەیاند.

بۆندە نوێیەكەی هێرشبەرە ناوازەكە تا ساڵی 2023 دەبێت بە بێ‌ ئاشكرا كردنی ئەو بڕە پارەیەی كە وەری دەگرێت لە بۆندە نوێیەكەی وەك مووچەی ساڵانە بەم شێوەیەش ئەو یاریزانە كۆتایی بە هەوڵەكانی هەردوو یانە زەبەلاحەكە هێنا بە تایبەت بەرشەلۆنە كە هەوڵێكی زۆری دەدات بە مەبەستی دەستەبەر كردنی.

لە ڤیدیۆ تایبەتەكەدا ئۆبا بە هاندەرانی ئەرسیناڵ دەڵێت كە ئەو دەیەوێت وەك هێنری وەك بێرگكامب ببێتە ئەفسانەی یانەكە هەر بۆیە بڕیاری كۆتایی خۆی داوە بە مانەوە و هەوڵدان بۆ پێشكەش كردنی باشترین ئاستی خۆی لەگەڵ هاوڕێكانی و شاد كردنەوەی ئەرسیناڵ بە نازناوەكان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا