میسی و نووسینەوەی مێژووی بەرشەلۆنە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە لیۆنێل ئەندریاس میسی ئەستێرە و ئەفسانەی مێژوویی یانەی بەرشەلۆنە كەتەلۆنی كە هێشتا بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری دەكات كە لە ساڵی 2000 بۆ یەكەمجار درێسە شین و سورەكەی پۆشی و بە ڕەسمی لە ساڵی 2004 وە بەرگری لە درێسی یەكەمی یانەكە دەكات لە ئێستادا مێژووی یانەكە وردە وردە دەكات بە ناوی خۆیەوە و سەرجەم ژمارەكان وا لێ‌ دەكات لە چەند ساڵی داهاتوودا بوترێت ئەو یاریزانە هەوڵ دەدات ژمارەیەكی میسی هاوتا بكاتەوە.

بە یاری كردنی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر بە یانەی ئەلاڤێز لە لیگادا لیۆ 60 هەزار خولەك یاری كردنی بە درێسی بلاو گرانەوە تێپەڕاند لەوەتەی لە 2004/10/16 وە بۆ یەكەم جار بەشداری كردووە لەگەڵ تیپە پلە یەكەكەی یانەكە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: لەوەتەی میسی دەركەوتووە لەگەڵ یانەكە بەشداری 739 یاری كردووە كە 657 یارییان سەرەكی بووە بەوەش بەشداری لە 89% ی یارییەكانی یانەكەی كردووە لەوەتەی بۆ یەكەم جار بە دەركەوتووە لەگەڵی و توانیویەتی 637 گۆڵی بۆ تۆمار بكات و 517 بردنەوەشی بۆ یانەكەی دەستەبەر كردووە.

لە كۆتاییدا ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە: لە ئێستادا میسی تەنها 28 یاری ماوە ژمارە مێژووییەكەی مایسترۆ چاڤی هێرناندێز هاوتا بكاتەوە كە ئەویش زۆرترین بەشداری كردنی یاریزانێكە بە درێسی بەرشەلۆنەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا