نێدڤید: دڵخۆشین بەوەی رۆناڵدۆمان لەگەڵمان بەردەوامە

پاڤێل نێدڤید جێگری سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند، دڵخۆشن بەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵیان بەردەوامەو تا ساڵێكی دیكەش لە یانەكەیان دەمێنێتەوە.

نێدڤید بە میدیا وەرزشیەكانی راگەیاندووە، بیرۆكەكە هەمیشە وەك خۆی بووە، ڕۆناڵدۆ یاریزانی ئەوانە و بۆ ماوەی ساڵێك گرێبەستێكی درێژكراوەی هەیە و دڵخۆشن بەوەی لەگەڵیان بەردەوامە.

دەشڵێت، “رۆناڵدۆ یاریزانێكە بەهای گەورەیەو گرەوی لەسەر دەكەین “.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردودا دەنگۆی رۆشتنی رۆناڵدۆ بڵاوبویەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەكە رەتیانكردەوە پێش تەواوبوونی وادەی گرێبەستەكەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا