پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پرسەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، ناڕەزایی لە بڕیارەکانی ئێران بۆ دەرکردنی سزای زیندانی درێژ بۆ داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەردەبڕێت.
ماری لالور، بڕیاردەری تایبەت بە پرسەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەموزی 2021 بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات بە زوویی ئەو چالاکوانە دەستگیرکراوانە ئازاد بکەن کە لەسەر پرسەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەستگیرکراون.
لالور باس لەوەش دەکات، “چالاکوانانی ئێران دەکرێت زۆر بە ئاسانی حوکمی 10 ساڵ زیندانیکردن یاخود زیاتریان بەسەردا بسەپێنرێت ئەوەش تەنها بەهۆی بەشداری و کارکردنیان لە بواری مافەکانی مرۆڤ”.
بڕیاردەکەی یوئێن ئاماژە بەوە دەکات، ” بەرگریکارانی مافەکانی ژنان، منداڵان، کرێکاران، زیندانیان، ئازادی ڕادەربڕین، کەمینەکان و چەندین توێژی دیکە ڕووبەڕووی مەترسی دەستگیرکردنی ماوە درێژ لە دۆخێکی ناهەمواردا دەبنەوە”.